میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان لەلایەن چەکدارانی سپای پاسداران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارەکانی کوردستان لە حاڵەتی ئەمادەباشدان و لە گوندە سنوورییەکان

٢١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٢:٢٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارەکانی کوردستان حاڵەتی ئەمادەیان بە خۆیان گرتووە و لە گوندە سنوورییەکانیش دەستیان کردووە بە گەڕان و پشکنینی ماڵەکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی سپای پاسداران لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای کرمانشان، ئیلام، سنە و ئورمیە حاڵەتی ئامادەیان بە خۆیان گرتووە و هێزە لیباس شەخسیەکان لە شەقامەکان و شوێنە گشتیەکانی شارەکانی کوردستان جێگیر بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی لە  دوو گوندی پیرانشار بە ناوی ماشکان و گردە سور، چوونەتە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک و دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵەکان.

ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەم ئاواییانە جێگیر بوونە و بە بی ئیزنی خەڵک چوونە ماڵەکان و دەستیان داوەتە پشکنین.

لەلایەکی دیکەوە هێزە لیباس شەخسیەکان لە شەقامەکانی کرماشان و سنە جێگیر بوونە.

ماویەک پێشتر هێزەکانی حەشدی شەعبی عێران لە ناوچەی سنوری شنۆ جێگیر ببون.

هەروەها هەندیک لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری مەریوان و کرماشان جێگیر بوون، بەڵام ئەو زانیاریانە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو پشتڕاست نەبووەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە