میچی قوتابخانەیەکی سەرەتایی سەردەشت بە هۆی بارینی بارانەوە داڕما

هەنگاو: بە هۆی بارینی باران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، میچی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە یەکێک لە گوندەکانی سەردەشت داڕما. ئەو ڕووداوە بە هۆی

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٢:٣٩

 

هەنگاو: بە هۆی بارینی باران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، میچی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە یەکێک لە گوندەکانی سەردەشت داڕما. ئەو ڕووداوە بە هۆی ئەوەی قوتابییەکان لە پشوو بوون، هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە دەنگ و ڕەنگی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٣٠ی ژانویەی ٢٠١٩)، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەردەشت ڕایگەیاند: بە هۆی بارینی باران لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، میچی قوتابخانەی گوندی پاشبردی سەردەشت کە بە کرێش گیرابوو، داڕماەوە و لەو ڕووەوە کە قوتابییەکان لەوێ نەبوون، زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.

سەمیعی لەوبارەوە وتی کە ”ئەو قوتابخانەیە کە بە کرێش گیرابوو ئیدی بەکار نایەت و قوتابییەکان ئەمڕۆ لە شوێنێکی دیکە وانەکانیان خوێندووە.

بە وتەی ناوبراو بڕیارە بە شـێوەی کاتی کانێکسێک بۆ ئەو قوتابیانە دابین بکرێت.

لەو گوندەدا، ٦ قوتابی قۆناغی سەرەتایی سەرقاڵی خوێندنن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە