مێرمنداڵێک بەهۆی شەڕە چەقۆوە لە بەندیخانەی بۆکان کوژرا

مێرمنداڵێک بەهۆی شەڕە چەقۆوە لە بەندیخانەی بۆکان کوژرا

02:17 - 7 June 2018

 

هەنگاو: لە ئەنجامی شەڕەچەقۆی نێوان دوو بەندکراودا لە بەندیخانەی بۆکان، یەکێک لەوان کە مێرمنداڵێک بوو گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، رۆژی شەمە دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی بۆکان تێکهەڵچوون و لە ئەنجامدا یەکێک لەو بەندکراوانە بەناوی "سالا محەمەد عومەری" گیانی لەدەست دا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار پاش بریندار بوون ماوەی ۳ رۆژ لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بووە و سەرئەنجام رۆژی سـێشەممە (١٥ی جۆزەردان/ ٥ی ژوئەن) بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو مێرمنداڵە بە زەبری چەقۆی کەسێک بە نازناوی "مەحموودی" کوژراوە.