مێرمنداڵێک لە سەلاسی باوەجانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢١:٠٥

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٥ی مارسی ٢٠١٩)، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەلاسی باوەجانی ناسنامەی ئەو مێرمنداڵەی زەکەریا خانی کوڕی حەبیب ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زەکەریا بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە