مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: میرمنداڵێکی خەڵکی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لەئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

١٠ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٨:٢٧

 

هەنگاو: میرمنداڵێکی خەڵکی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لەئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٩ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣٠ی دێسامبری ٢٠١٨)، میرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەی ”کیا مەعرووفی“ کوڕی ناسر ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیا بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لەماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا چوار میرمنداڵ کە تەمنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی سەردەشت، مەهاباد و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە