مێرمنداڵێکی ڕوانسەری لە خۆپێشاندانەکانی کرماشان گیانی لە دەست داوە

هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی کرماشان لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان مێرمنداڵێکی خەڵکی ڕوانسەر بووە.

١٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٥:١١

 

هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی کرماشان لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان مێرمنداڵێکی خەڵکی ڕوانسەر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ و ٤٥ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر (١٦ی نۆڤەمبر)، لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای کرماشان هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە.

لە خۆپێشاندانەکانی گەڕەکی دەوڵەتئاوا لانیکەم ٦ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان بە ناوی ”حیسام بارانی ڕاد“ تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی خانیلەی ڕوانسەر بووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حیسام وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو زانیاریانە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە گوللە بەر سەری حیسام کەوتووە و دوای چەند ڕۆژ تەرمەکیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووەتەوە.

حیسام بارانی ڕاد، کوڕی ڕەشید و خەڵکی گوندی خانیلەی ڕوانسەر بووە و تەرمەکەی لە گۆڕستانی تەم تەمی ئەو شارە ئەسپەردە کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە