مێرمنداڵێکی کورد حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئە

١٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ٠٠:٤٠

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئەو وڵاتە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٣ی دێسامبری ٢٠١٩)،  ”فاسڵ عومەری“ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”عەلی شەیخ لوو“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بە سەر ناوبراودا سەپاوە و لە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانویەی ٢٠٢٠) لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مێرمنداڵە کوردە لەکاتی دانیشتنی دادگا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێ بەش بوووە.

فاسڵ عومەری کە تەمەنی ١٧ساڵە، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات بۆ بەندی چاکساسی و پەروەردەی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە