مەترسی لەسێدارە دانی ڕامین حوسێن پەناهی و دەستبەسەر کرانی چەندین چالاکی مەدەنی لە پێش بەندیخانەی سنە

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسین پەناهی بەندکراوی سیاسی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سن

٣١ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٠:١٦

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسین پەناهی بەندکراوی سیاسی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە هەوڵەکان بۆ ڕێگری کردن لە جێبەجێ کردنی حوکمەکەی چووەتە قۆناغێکی دیکەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، دوایین کاتژمێرەکانی شەوی چوارشەممە (٣٠ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٠ی ژوئەنی ٢٠١٨)، چالاکانی مەدەنی شاری سنە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی لە پێش بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە مانیان گرت کە بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی لێکەوەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ڕایگەیاند لە دوای دەستێوەردانی هیزە ئەمنییەکان چەندین چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون کە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی دوو کەسیان بە ناوەکانی ”خالید حوسێنی“ و ”ڕەفیق کەریمی“ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتیانە تەقەی ئاسمانییان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، لە ڕۆژی ڕابردووە دۆخی شاری شنە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە گوندی قروچیای سەر بە شاری دێولان کە زێدی ڕامین حوسێن پەناهییە بە تەواوەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە