مەجید دەریایی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

١٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٧:٣٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە )١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، مەجید دەریایی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ کر.

مەجتد دەریایی مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٨ لەلایەن دادگای گشتی شاری شنۆوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ سێ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.

ناوبراو  زستانی دوو ساڵ پێش  لەگەڵ ١٩ کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

هەروەها، ڕۆژی پێنج شممە (٣ی گەلاوێژی ٩٨ / ٢٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، دوو کەسی دیکە لەو دەستبەسەر کراوانەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ”فەتاح عەلی کوردی“ و ”یوونس شەریفی“ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکانیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە