مەرگی کرێکارێکی لاوی کانگای زێری قوروە

هەنگاو:یەکێک لە کرێکارانی لاوی کانگای زێری شاری قوروە بە هۆی لێکەوتن لەگەڵ دەزگای بەردبڕ، گیانی لەدەست داوە.

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١١:٤٦

 

هەنگاو:یەکێک لە کرێکارانی لاوی کانگای زێری شاری قوروە بە هۆی لێکەوتن لەگەڵ دەزگای بەردبڕ، گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٨ی فێوریەی ٢٠١٩)، یەکێک لە کرێکارانی کانگای زێری ساریگۆنی شاری قوروە لە پارێزگای سنە کە تەمەن ٢٢ ساڵ بووە لە کاتی کار بە دەزاگی بەردبڕ، توشی روداو بووە و گیانی لەدەست داوە.

ناسنامەی ئەو کرێکارە لاوە“ محەمەد رەزا سادقی“ تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی ئاوایی ”نەی بەند“ سەربە شاری قوروە ڕاگەیەندراوە کە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە