مەرگی گوماناوی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی خۆی

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرپرسانی بەندیخانە لێوەکانی خۆی دووریبووە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرپرسانی بەندیخانە لێوەکانی خۆی دووریبووە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٣ی ژانویەی ٢٠١٨)، تەرمی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”بێهرووز زەینالی زادە“ لە نێو ئاودەستی بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی لەلایەن هاوبەندییەکانیەوە دۆزراوەتەوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان مردنی ئەو بەندکراوەی گوماناوی لەقەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو بەندکراوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕێگریی بەرپرسانی بەندیخانە و ئیزن نەدانی بە چوونە مرەخەسی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بوو کە لێوەکانی خۆی دووریبووە.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی دزی کردن دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە ڕاگیرابوو.

بەرپرسانی بەندیخانە هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو بەندکراوەیان خۆکوشتن لەقەڵەم داوە.

هەمان ڕۆژ بەندکراوێکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی  حوسێن فەیزی پوور، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە خۆی هەڵواسیبوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، لانیکەم ٢٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە