مەرگی گوماناوی سەربازێکی کورد لە دێولان

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی دێولان کە چەند مانگێک بوو چوبووە سەربازی، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٣:٣٤


هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی دێولان کە چەند مانگێک بوو چوبووە سەربازی، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٠)، لاوێکی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە بە ناوی “یاسر ناسری” تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی حەسەن لە پایگایەکی گوندی ”بلەدەستی” شاری دێولان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.


بەرپرسانی ئەو پایگایە ڕایانگەیاندووە کە یاسر ناسری لە کاتی کشیک و بە چەک خۆی کوشتووە.


باوکی ناسر لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری هەنگاو ئەو باسە ڕەد دەکاتەوە و دەڵێ: “کوڕی من بڕوانامەی کارناسی هەبووە و نە کێشەی ماڵی هەبووە و نە کێشی دەروونی ”.


ناوبراو لە بەسێکی دیکەی قسەکانی باسی لەوە کردووە کە یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو پایگایە بە نازناوی “زەندی” کە خەڵکی هەمەدان بووە، کوڕەکەمی ئازار داوە و مەرگەکەی گوماناوییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە