مەرگەڕێ ، کوژران و بریندار بوونی ٣٢ هاووڵاتی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لەیەک حەفتەدا

هەنگاو: مەرگەڕێ، ناوی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەیهەوێ بە شێوەی حەفتانە بڵاوی بکاتەوە و تێیدا ڕێژەی قوربانی بوونی هاووڵاتیانی کورد بە هۆی ڕووداو

٢٢ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٩:٤٩

 

هەنگاو: مەرگەڕێ، ناوی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەیهەوێ بە شێوەی حەفتانە بڵاوی بکاتەوە و تێیدا ڕێژەی قوربانی بوونی هاووڵاتیانی کورد بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە پێنج پارێزگای ئیلام، کرماشان، لوڕستان، سنە و ئورمیە بڵاو بکاتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٣٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ١٢ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٠ کەسیان بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی قوربانیان لە پارێزگای ئورمیە تۆمارکراوە کە لە ٦ ڕووداوی هاتووچۆدا سەرجەم ٩ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە پارێزگای کرماشان ٢ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٨ کەس بریندار بوون.

لەپارێزگای ئیلام کەسێک گیانی لە دەست داوە و لە پارێزگای لوڕستانیش کەسێک بریندار بووە. لەپارێزگای سنە هیچ حاڵەتێکی ڕووداوی هاتووچۆ کە کوژراو و برینداری لێکەوتبێتەوە تۆمار نەکراوە.

لەو ١٢ کەسەی کە گیانیان لە دەست داوە ٨ کەسیان پیاو و ٤ کەسیان ژن بوون.

دوو ئۆتۆمبێلی پەیکان و پراید کە لە ئێران بەرهەمدێن لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا زیاترین قوربانییان لە کوردستان گرتووە و لە کۆی ئەو ٣٢ کەسە ٢٨ کەسیان لە ڕووداوێکدا بوونەتە قوربانی کە جۆری ئۆتۆمبێلەکەیان پەیکان یان پراید بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە