مەرگەڕێ ، کوژران و بریندار بوونی ١٠٥ هاووڵاتی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لەیەک حەفتەدا

هەنگاو: مەرگەڕێ، ناوی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەیهەوێ بە شێوەی حەفتانە بڵاوی بکاتەوە و تێیدا ڕێژەی قوربانی بوونی هاووڵاتیانی

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٨:٤٦

 

هەنگاو: مەرگەڕێ، ناوی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەیهەوێ بە شێوەی حەفتانە بڵاوی بکاتەوە و تێیدا ڕێژەی قوربانی بوونی هاووڵاتیانی کورد بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە پێنج پارێزگای ئیلام، کرماشان، لوڕستان، سنە و ئورمیە بڵاو بکاتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا( ٢٣ هەتا ٢٩ی سەرماوەز) (١٤ هەتا ٢٠ی دێسامبر)، لانیکەم ١٠٥ هاووڵاتیی کورد بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٣٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٦٩ کەسیان بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی قوربانیان لە پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە لە ١٠ ڕووداوی هاتووچۆدا سەرجەم ١٥ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە پارێزگای ئورمیەش ٩ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٦ کەس بریندار بوون.

لەپارێزگای ئیلام ٦ کەس گیانیان لە دەست داوە ٤ کەس بریندار بوون و لە پارێزگای سنە ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٣ کەس بریندار بوون.

کەمترین ژمارەی قوربانی بوون لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە و لەو ماوەیەدا ٣ کەس کوژراون و ٤ کەس بریندار بوون.

لە کۆی ئەو ٣٦ کەسەی کە گیانیان لەدەست داوە ٣٠ کەسیان پیاو، ٤ کەسیان ژن و ٢ کەسیان منداڵ بوون.

سێ ئۆتۆمبێلی پەیکان ، پراید و پژۆ کە لە ئێران بەرهەمدێن لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا زیاترین قوربانییان لە کوردستان گرتووە و لە کۆی ئەو ١٠٥ کەسە ٨٢ کەسیان لە ڕووداوێکدا بوونەتە قوربانی کە جۆری ئۆتۆمبێلەکەیان پەیکان، پراید و یان پژۆ بووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە