مەریوان / یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەر حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دانیشتووی مەریوان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ساڵی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو،

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٧:١٥


هەنگاو: هاووڵاتییەکی دانیشتووی مەریوان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ساڵی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەختیار ڕەحیمی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


بەختیار ڕەحیمی ڕیکەوتی ٦ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە شوێنی کارەکەی خۆی (ئیدارەی کارەبای مەریوان) دەستبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ واتە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە