مەریوان.. بەرپرسێکی بەسیج دەستدرێژی کردووە سەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ

هەنگاو: کچێکی تەمەن ١٥ سالی خەڵکی مەریوان لەلایەن بەرپرسی ناوەندیکی بەسیج سەر بە سوپای پاسدارانەوە دەستدریژی کراوەتە سەر و بەرپرسانی بەسیجی ئەوشارەش هەڕەش.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:١٩

 

هەنگاو: کچێکی تەمەن ١٥ سالی خەڵکی مەریوان لەلایەن بەرپرسی ناوەندیکی بەسیج سەر بە سوپای پاسدارانەوە دەستدریژی کراوەتە سەر و بەرپرسانی بەسیجی ئەوشارەش هەڕەشە لە بنەماڵەی کچەکە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی ”ش . محەمەدیان“ و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان لە پەراوێز ڕێوڕەسمێکی حکومەتیدا دەستدرێژی کراوەتە سەر.

یەکێک لە ناسیارانی کەوچە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە :”بەرپرسانی بەسیجی مەریوان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانی واتە (ش . محەمەدیان) یان کردووە کە ئەگەر ئەو پرسە میدیایی بکەنەوە چارەنووسێکی ناخۆش چاوەڕێیان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرەکانی “هەنگاو” لە کوردستان، گێچەڵی سێکسی کچان لە پایگاکانی بەسیجی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و تەنانەت بووە بە شتێی ئاسایی و ڕؤژانە.

یەکێک لە ئەندامانی خۆجێی بەسیج لەمبارەوە بە ”هەنگاو” ی ڕاگەیاند کە هەندێک لەو کچ و ژنانەی هاتووچووی بنکەی بەسیج دەکەن و بەناوی سەفەری زیارەتی و راهیانی نور دەچنە سەفەر، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و لە زۆربەی حاڵەتەکان بە هۆی ترس لە ئابڕوو یا هەڕەشەی بەرپرسانی بەسیج، لەمبارەوە بێدەنگی هەڵدەبژێرن.

 ئەم ئەندامەی بەسیج دەڵێ دەستدرێژی کەران لە زۆربەی حاڵەتەکان بەرپرسان و کادرەکانی بنکەی بەسیجن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە