مەریوان.. منداڵێکی پۆلی یەکەم لەلایەن مامۆستاکەیەوە ئازار دراوە + وێنە

هەنگاو: منداڵێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن مامۆستاکەیەوە ئازار دراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێ وڵام ماوەتەوە.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٥٤

 

هەنگاو: منداڵێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن مامۆستاکەیەوە ئازار دراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێ وڵام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ یەکێک لە مامۆستاکانی قوتابخانەی سەرەتایی ”زەینەب“ لە شارەدێی ”نێ“ سەر بە مەریوان ڕۆژی شەممە (٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٢ی مەی ٢٠١٨)، قوتابییەکی پۆلی یەکەمی بە ناوی ”تاڤگە ئۆمیا ئازار داوە و لای گوپی بریندار کردووە.

باوکی ئەو کچە تەمەن ٧ ساڵە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە کچەکەم لەلایەن مامۆستاکەیەوە چەندین جار لێی دراوە و بەدواداچوونەکانی ئێمە لەو پەیوەندییەدا بێ وڵام ماوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە