مەریوان کەرکووکی پاش ١٨ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

هەنگاو: مەریوان کەرکووکی بەندکراوی خەڵکی باشووری کوردستان بە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە نەگواستنەوەی بۆ بەندیخانەکانی هەرێمی

٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:٣٧

 

هەنگاو: مەریوان کەرکووکی بەندکراوی خەڵکی باشووری کوردستان بە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە نەگواستنەوەی بۆ بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان مانی لە خواردن گرتبوو، دوای ئەوە بەڵێنی جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی پێدرا، مانگرتنەکەی کۆتایی پێ هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٣ی امرسی ٢٠١٩)، مەریوان کەرکووکی بەندکراوی خەڵکی باشووری کوردستان پاش ١٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و لە سەر پێداگری بنەماڵەکەی و هاو بەندییەکانی و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبەت دانی ئازادی مەرجدار بە ناوبراو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

نەجەف عەبدورەحمان ناسراو بە (مەریوان کەرکووکی) کە زیاتر لە ٦ ساڵە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، لە ڕۆژی شەممە (٤ی ڕەشەممەی ٢٠١٨/ ٢٣ی فیوریەی ٢٠١٩) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە جێبەجێ نەبوونی بەڵێنەکانی دەزگای دادوەریی ئێران بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان، مانی لە خواردن گرتووە.

مەریوان کەرکووکی کە باوکی لە ئەنفال لە دەست داوە و دایکیشی لە ژیاندا نەنماوە. لە ڕێکەوتی (٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢/  ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٢)، لە کاتێکدا تەنیا ١٦ سال تەمەنی بوو و دەیویست  کە بەرەو ئەورووپا بڕوات لە تاران دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە دادوەریی دادوەر مقیسە بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“، ”هەلگرتنی چەک“، ”کەلک وەرگرتن لە  جلی سەربازی“ سەرجەم حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بە کەلکوەرتن لە یاسای زیاترین حوکم، ناوبراو بە گشتی حوکمی ٧ ساڵ و نیو بەندکرانی کە زیاترین حوکمی بوو، بەسەردا سەپێندرا.

مەریوان کەرکووکی ماوەی ٦ ساڵ و ٤ مانگە کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا یەک ڕۆژیش مرەخەسی پێ نەدراوە وێڕای ئەوەی بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ئێران بەڵێنییان پێداوە کە لەگەل بەندکراوانی ئێرانی لەهەرێمی کوردستان ئاڵووگۆڕی پێدەکەن، بەڵام تا ئێستا بەڵێنەکەیان بەجێ نەگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە