مەریوان/ دوو هاووڵاتی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان

٢٦ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٣:٢٢


هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە و ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٤ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ”یادگار دڵجو“ و ”سەرکەوت عیبادی“ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی مەریوان بانگ کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی گشتی ئەو شارە گوازراونەتەوە.


سەرکەوت عیبادی و یادگار دڵجو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی چوارەمی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)“ حوکم دراون. بە پێی ئەو حوکمە سەرکەوت حوکمی یەک ساڵ بەندکران و یادگار حوکمی ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کۆتایی مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای چەند مانگ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە