مەریوان/ دوو کەس لە بەشداربوانی ڕێوڕەسمی ساڵڤەگەری گیانبەختکردنی چالاکانی ژینگەپارێز دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دوای بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە دووهەمین ساڵڤەگەری گیان لە دەست دانی دوو ژینگەپارێزی خەڵکی

٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٣٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دوای بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە دووهەمین ساڵڤەگەری گیان لە دەست دانی دوو ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ ٩٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”فەرزاد مورادی“ و ”نەوشیروان ڕەزایی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە هردوویان خەڵکی گوندی ”هڵیزئاوا“ی مەریوان بوون، دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵڤەگەری گیان لە دەست دانی شەریف باجوەر و ئومید حوسێن زادە دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە