مەریوان/ کوژران و بریندار بوونی ٧ کۆڵبەر لە رووداوێکی هاتووچۆدا

هەنگاو: لە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک سنووری مەریوان لانیکەم ٧ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوون.

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١١:٢٦


هەنگاو: لە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک سنووری مەریوان لانیکەم ٧ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوون.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ گەلاوێژی ٢٧٢٠(٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لە ڕێگای مەریوان بۆ گوندی دەرەناخی رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی ٦ کۆڵبەری دیکە.


خالید غەفووری خەڵکی گوندی (باوە) و تەمەن ٤٩ ساڵ لەم ڕووداو گیانی لەدەست داو ە و ٦ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو ٦ کۆڵبەرە کە لەم رووداوە بریندار بوون بۆ هەنگاو ڕوون نەبوەتەوە.


ئەم ڕووداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆڕی پراید و و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا هاتوەتە ئاراوە و سەرنشینەکانی پرایدەکە کۆڵبەر بوون و بە مەبەستی کۆڵبەری بەرەو سنوور چوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە