مەستوورە مستەفایی موبارەکە یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە ئازاد کرا

مەستوورە مستەفایی موبارەکە تەمەن ٥٢ ساڵ و یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانە

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٢٨

 

هەنگاو: دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

مەستوورە مستەفایی موبارەکە تەمەن ٥٢ ساڵ و یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێنی لێ وەرگیراوە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە مەستوورە مستەفایی موبارەکە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

مەستوورە مستەفایی موبارەکە تەمەن ٥٢ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی شاری سنە هێزە ئەمنییەکان کە جلی کوردییان لەبەر کردووە بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی داوایان لە خەڵکەکە کردووە کە بیانگەیەننەوە و ئەوانەی کە سوار بوون ڕاست براونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ٣٩ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە