مەقبوولە سکانوەند حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی خۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٤:٥٩

 

هەنگاو: یەکێک لە ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی خۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) مەقبوولە سکانوەند خەڵکی ماکۆ لەلایەن لقی یەکی دادگایی شۆرشی خۆی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری لە حیزبی کرێکارانی کوردستان بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

مەقبوولە سکانوەند، مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠١٩)، گەراوەتەوە ئێران و دوای دوو حەفتە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی خۆی دەستبەسەرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە