مەلا جەمشید حەمیدی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە لە کۆتاییی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەست

٢٩ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٩:١٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە لە کۆتاییی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو،  بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "شاوانە"ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی مەلا جەمشید حەمیدی، پاش دوو مانگ دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەلا جەمشید حەمیدی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران تۆمەتبار کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

جەمشید حەمیدی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە، ماڵەکەیشیان پشکنیبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە