مەلەکشایی؛ هێزە حکومەتییەکان دوو هاووڵاتییان ڕفاند

هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی بە ناوەکانی ئەیووب کەریمی و مەهدی شێخی ڕفاندووە و چارەنووسیان نادیارە.

١٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢١:٤٢


هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی بە ناوەکانی ئەیووب کەریمی و مەهدی شێخی ڕفاندووە و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ئەیووب کەریمی و مەهدی شێخی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام ڕفێندران.

لە زۆربەی حاڵەتەکانی ڕفاندن و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان، ناوەندەکانی ئیتلاعات هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر دۆخی دەستبەسەرکراوەکان بە بنەماڵەکانیان نادەن و چارەنووسی دەستبەسەرکراوان بە نادیاری دەمێنێتەوە. ئەم بابەتە بووەتە جێگەی نیگەرانی بنەماڵەکانیان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ.

سەرەڕای ئەمە، زۆرێک لە بنەماڵەی ڕفێندراو و دەستبەسەرکراوان، لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان هەڕەشەیان لێکراوە، کە نابێت هەواڵی ڕفاندن و دۆخی ڕۆڵەکانیان میدیایی بکەنەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە