مەهاباد.. ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی گەنجی لە مەهاباد بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٠ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٢٧

 

هەنگاو: ژنێکی گەنجی لە مەهاباد بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئێوارەی ڕۆژی هەینی ( ١٨ی جۆزەردان/ ٨ی ژوئەن)، ژنێکی مەهابادی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم ژنەی “کەژاڵ ئەشکەوتی” کچی ئەبوبەکر و دانیشتووی ئاوایی “قزل قۆپی” مەهاباد ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەژاڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە  و لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە تۆمار کردنی ئەم حاڵەتە  لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦ ژن لە شارەکانی بانە، مەریوان، سنە، ئیلام و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە