مەهاباد/ مامۆستایەکی قوتابخانە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی شاری مەهاباد کە بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی ئەو شارە حوکمی بەندکرانی بە سەردا س

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٠٦


هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی شاری مەهاباد کە بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی ئەو شارە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٦ی مەی ٢٠٢٠)، یاسر ئەمینی ئازەر، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ١٥ مانگەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.


یاسر ئەمینی ئازەر، یەکێک لە مامۆستایانی بەشی ڕیازی (ماتماتیک) قوتابخانەکانی ناوەندیی مەهابادە کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩ (٧ی مەی ٢٠١٩)، دەستبەسەر کرابوو.


ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ بانەمەڕ و پاش دوو حەفتە بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە، ئازاد کرا.


ئەو مامۆستا کوردە دواجار لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە