ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی مەریوان و جوانرۆ ئاشکرا بوو

هەنگاو: هاوکرا لەگەڵ دەستپێکی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی کوردستان، هێزە ئەمنیەکان دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٦:٥٢

 

هەنگاو: هاوکرا لەگەڵ دەستپێکی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی کوردستان، هێزە ئەمنیەکان دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ لاوێکیان بە ناوی “فەرید مەحموودی” کوڕی فەرەج و خەڵکی گوندی قوڕی قەڵا سەر بە شاری ڕوانسەریان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.

هەمان ڕۆژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لاوێکی دیکەی خەڵکی ئاوایی “دەل” سەربە شاری سەوڵاوایان بە ناوی “لوقمان خوراب” لە نزیک گەرەکی جوجەسازی مەریوان دەستبەسەر کردوە کە دوای تێپەربوونی چوار ڕۆژ هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بە پشت بەستن بە ئاماری هەنگاو، زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا ناسنامەی ٩ کەس ڕوون بووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە