ناسنامەی سێ کەسی دیکە لە گیراوانی کوردستان ئاشکرا بوو

هەنگاو: لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری کوردستان زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتیی کورد ل

١٥ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٢٩

 

هەنگاو: لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری کوردستان زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دام و دزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی شاری کرماشان لاوێکی پێڕەوی ئایینی یاری بە ناوی ”ئارمان حەیدەری“ دەستەبسەر کراوە کە هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”مێهدی ئەمجەدی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە کە چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە جوانڕۆوە گەیشتوون، لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە لاوێکی دیکەش بە ناوی ”ئەمیر ئەحمەدی“ دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی نزیک بە ٢٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە