ناسنامەی پێنج کەسی دیکە لە گیراوانی کرماشان ئاشکرا بوو

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی شاری کرماشان پێنج کەسی دیکە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسیان نادیارە.

١٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٥:٢١

 

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی شاری کرماشان پێنج کەسی دیکە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی شاری کرماشان و لە گەڕەکی جافراوای ئەو شارە، دوو کەس بە ناوەکانی ”عەلی عوسمان وەند“ و ”شەهریار ئەحمەدی“ دەستبەسەر کراون.

هەروەها، لەگەڕەکی دەوڵەت ئاوای ئەو شارە سێ برا بە ناوەکانی ”کورش محەمەدی، “هێرش محەمەدی“ و ”شۆڕش محەمەدی“ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە سێ حەفتە بە سەر دەستبەسەر کردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراون.

بە پشتبەستن بە ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکەی ئەمنییەوە بە هەنگاو گەیشتووە، لە خۆپێشاندانەکانی پارێزگای کرماشان زیاتر لە ١٤٠٠ هاووڵاتی لەشارەکانی جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی، کرماشان، سەرپێڵی زەهاو و ئیسلام ئاباد دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە