ناسنامەی ژنێک کە لە سنە گیانی لە دەست داوە ئاشکرا بوو

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی شاری سنە دوو کەس کە یكێکیان ژن بووە، گیانیان لە دەست داوە.

١٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٠:٢١

 

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی شاری سنە دوو کەس کە یكێکیان ژن بووە، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، لە خۆپێشاندانەکانی شاری سنە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئەنجام درابوو، دوو کەس گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە هەنگاو گەیشتووە، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شاری سنە ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی ”زیبا خوشگوار“ بووە کە بە هۆی گازی فرمێسک ڕیژەوە گیانی لە دەست داوە.

ئەو شنە خێزاندار و دایکی منداڵێک بووە کە تەرمەکەی کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەز (٢٩ی نۆڤەمبر)  لە کەشێکی ئەمنیدا لە گۆڕستانی بەهشتی محەمەدی شاری سنە نێژراوە.

هەمان ڕۆژ و هاوکات، تەرمی یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردوانی شاری سنە بە ناوی محەمەدڕەزا ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵ هەر لەو گۆڕستانە نێژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە