ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی بانە ئاشکرا بوو

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە ناسنامەی چوار کەسیان ئاشکرا بووە.

١٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١١:١٠

 

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە ناسنامەی چوار کەسیان ئاشکرا بووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٢٩ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، پێنج هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار (٣٠ دێسامبر) ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو دەستبەسەر کراوانە بە ناوی ئەیوب سدقی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ڕۆژی ڕابردوو ناسنامەی سێ کەس لەو دەستبەسەکراوانەی “محەممەد کەریمی”، “زاهیر خودایی” و “باسید حاجی جەمال” ڕاگەیاندبوو. ناسنامەی کەسی پێنجەم تا ئێستا ئاشکرا نەبووە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ژمارەی دەستبەسەر کراوان بەرز بێتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە سەر هۆ یا هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم پێنج هاووڵاتیە و ئەو تۆمەتانەی بەڕەوڕوویان بووەتەوە هیچ زانیاریەک لەبەردەست نیە و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە