ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی مەریوانی کە سەرباری تووشبوون بە کۆرۆنا دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوانی و سەرباری ئەوەی کە پیش لە دەستبەسە

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٩:١٤

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان و سەرباری ئەوەی کە پیش لە دەستبەسەر کران تووشی کۆرۆنا بووە، چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرباری تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی عەبدوڕەحمان ئەشتەک تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شارەدێی مەریوان هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نیە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەشتەک لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “عەبدوڕەحمان ئەشتەک چوار ڕۆژ پیش ئەوەی دەستبەسەر بکرێت وڵامی تێستی کۆرۆناکەی ئەرێنی بووە و لە ماڵەوە خۆی قەرەنتینە کردووە. بەوحاڵەش هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری و بەبێ گرینگی دان به باری تەندروستی عەبدوڕەحمان، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

عەبدوڕەحمان ئەشتەک ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزڵوەری ٢٧٢١ (١٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢١( لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراوە

هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەشتەک بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی عەبدوڕەحمان  بێ ئاکام ماوەتەوە و هەر ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە