ئازادی پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان و شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و چارەنووسی پەرە

٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٧:٥١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان و شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠١٩)، عەلی ئیسماعیلی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، دوای ٧٠ رۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

هەمان ڕۆژ، ئارام نیک پەی خەڵکی مەریوان دوای ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە.

هەروەها، هەر یەک لە جەماڵ گودەرزی خەڵکی کامیاران و خالید سووری خەڵکی مەریوان ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراون.

لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ و دوای ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران، نەبەز کیانپوور چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە