ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو برای خەڵکی نەغەدە

دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو، لە دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی نەغەدە، بە ناوەکانی سۆران عەبدوڵڵازادە و مەنوچێهر عەبدوڵڵازادە، چارەنو

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٢:١٢


هەنگاو: یەک شەممە، ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو، لە دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی نەغەدە، بە ناوەکانی سۆران عەبدوڵڵازادە و مەنوچێهر عەبدوڵڵازادە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو برایە نەزانراوە.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو برایە لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی نەغەدە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.


بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆران عەبدوڵڵازادە لەو خۆپیشاندانەدا بە چەکی ساچمەیی هێزە حوکمییەکان بە سەختی بریندار بووە و لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەگەڵ براکەی دراونەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە ئەمنییەکان.

دوای دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برایە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو برایە لەبەردەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە