ناڕەزایەتییەکانی کوردستان: دەستبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان و گواستنەوەیان بۆ ئورمیە

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی مەریوان، چوار هاووڵاتی ئەم شارە بە ناوەکانی جەلیل ئەحمەدی ٤٥ ساڵ، هیوا داربەرزین ٣٠ ساڵ، جەلال محەممەدیان ٤٣ ساڵ و ئ

١١ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٣:٥٧



هەنگاو: دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی مەریوان، چوار هاووڵاتی ئەم شارە بە ناوەکانی جەلیل ئەحمەدی ٤٥ ساڵ، هیوا داربەرزین ٣٠ ساڵ، جەلال محەممەدیان ٤٣ ساڵ و ئیدریس محەممەدیان ٣١ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو چوار هاووڵاتییە کە خێزاندارن، ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) کاتژمێر ٧ی ئێوارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو، جەلال محەممەدیان لە کاتێکدا دەستبەسەرکراوە کە لە ناڕەزایەتییەکاندا هەر دوو لاقی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار بووە.



هەنگاو زانیویەتی، کە ناوەندە ئەمنییەکان سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ئەم چوار هاووڵاتییە، ماڵەکانیان گەڕاون و دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانیشیاندا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە