ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، مەنسوور ڕەزایی برای یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ٢٠٧١٩ دەستبەسەر کرا

مەنسوور ڕەزایی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری قوروە و برای یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئ

٨ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٤٤


هەنگاو؛ هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
مەنسوور ڕەزایی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری قوروە و برای یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی مەنسوور ڕەزایی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەزایی، مەنسوور ڕەزایی لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە نەخۆش بووە و هەر ئەو ڕۆژە لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی هێزە ئەمنییەکان مەنسوور ڕەزاییان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایلی مەنسوور ڕەزایی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە.

مەنسوور ڕەزایی برای ناسر ڕەزاییە کە لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ لە شاری کەرەج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە