برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا بریندار بوون.

١١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١١:٤٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی کوێستانی تەتە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی “ڕەحمەتوڵڵا قادرنژاد” ڕاگەیاندووە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی بانەمەڕ (٢٢ی ئاوریل)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە کۆڵبەرێکیان بە ناوی “فواد ڕاهپەیکار” خەڵکی گوندی “بەردەڕەش”ی مەریوان داوەتە بەر لێدان و لوتان و سەرو چاویان شین کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە