نزیک به ٤٠٠ قوتابی لە مەریوان دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە

هەنگاو: لەماوەی یەکساڵدا خوێندندا ٣٦٦ قوتابی تەنیا لە شاری مەریوان بەهۆکاری هەژاری و دەستەنگی وازیان لە خوێندن هێناوە.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٠:٣٥

 

هەنگاو: لەماوەی یەکساڵدا خوێندندا ٣٦٦ قوتابی تەنیا لە شاری مەریوان بەهۆکاری هەژاری و دەستەنگی وازیان لە خوێندن هێناوە.

رۆژی دووشەمە فەرمانداریی مەریوان لە کۆبوونەوەی شۆرای پەروەردە و بارهێنان لەو شارە، رایگەیاندووە کە لە ماوەی ئەمساڵی خوێندندا کە ٣٦٦ قوتابی بەهۆی هەژاری و نەبوونی توانایی بۆ دابین کردنی کەرەستەی خوێندن، وازیان لە خویندن هێناوە.

بەپێی ئاماری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە سالی ١٣٩٥ی هەتاویدا، پارێزگای سنه لە پاش بەلووچستان زۆرترین ئاماری نەخوێندەواریی لە خۆ گرتووە.

بەپێی ئامارەکان ئێستا وڵاتی ئێران لە نێوان ١٨٠ وڵاتی جیهاندا پلەی ١١١ی لە بواری خویندەواریدا هەیە و لە نێوان ٢٤ وڵاتی ناوچەشدا پلەی ١٧ی هەیە.

هەڵاواردن لە دامەزراندن، بێ هیوایی، هەژاری و دەستکورتی، نەبوونی ئیمکاناتی خوێندن کە رژیمی ئێران هۆکاری دروستبوونیەتی، سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی دەست هەلگرتنی قوتابیان لە خوێندنە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە