نووسەرێکی کورد دوو ساڵە بێ مرەخەسی لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە

هەنگاو:چالاکێکی سیاسی کورد کە تا ئێستا چەندین کتێبی بە چاپ گەیاندووە، ماوەی دو ساڵە لە بەندیخانەی ئورمیە بە بێ مافی مەرەخەسی ڕاگیراوە.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٠:٥٢

 

هەنگاو:چالاکێکی سیاسی کورد کە تا ئێستا چەندین کتێبی بە چاپ گەیاندووە، ماوەی دو ساڵە لە بەندیخانەی ئورمیە بە بێ مافی مەرەخەسی ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی بەدرخانی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، سەڕەڕایی نەخۆشی(گورچیلە) ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەی بە بێ مافی مەرخەسی ڕاگیراوە و تەنانەت تا ئێستا بۆ دەرمان رەوانەی هیچ نەخۆشخانەیەک نەکراوە.

عەلی بەدرخانی لە زستانی ساڵی ٢٧١٤، دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و دواتر لە زانکۆی تارانیش دەرکرا، ناوبراو خوێندکاری قۆناخی کۆتایی ماستەری زانکۆی تاران بوو.

ئەو چالاکە سیاسیە لە کۆتاییدا لە لایەن لقی دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و لە ساڵی ١٣٩٦ ڕەوانەی بەندیخانە کراو لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەرانا، عەلی بەدرخان ناسراو بە شوان،خاوەنی چەندین بەرهەمە وەکوو؛ “تورکیە، دێموکراسی و کوردەکان، وتووێژی ئەندێشە، پەنابەری عەشق، چیرۆک و ئەفسانە کوردیەکان”.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە