حەفت هاووڵاتیی کورد لە مەریوان، سنە و ئورمیە دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شارەکانی مەریوان، سنە و ئورمیە نۆ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کرد.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٢:١٧

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شارەکانی مەریوان، سنە و ئورمیە حەفت کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٦ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەریوانیان دەستبەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سێ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە ناوەکانی ”موحسین فەرەهمەند“ تەمەن ٢٦ ساڵ، ”حەمید پەروازە“ تەمەن ٢٨ ساڵ و”بڕیار کاوە“ تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شارەدێی ”نێ“ بوون و دوو کەسی دیکەش بەناوەکانی ”کاروان ئەحمەدی“ و ”رەحمان سدیقی“ دانیشتووی مەریوان بوون.

ئەو کەسانە سەرجەمیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”جەبار ئیسماعیلی“ لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات و بە پێی ڕاپۆرتێکی ”ماف نیوز“، هاووڵاتییەکی خەلکی سەڵماس بە ناوی ”ڕەمەزان جانۆ“ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە