نەبی محەمەدی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانە ئازاد بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە حوکمی بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان ئازاد بوو.

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٠:٥٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە حوکمی بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان ئازاد بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، نەبی محەمەدی، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی پاوە، دوای تێپەڕاندنی ٣ ساڵ لە ماوەی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد بوو.

نەبی محەمەدی خەڵکی ئاوایی نۆریاو سەر بە شاری پاوە لە پارێزگایی کرماشان ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٦ (٢٠١٦) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە  لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٦ لە لایەن دادگایی شۆڕشی شاری پاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێمکوراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.

نەبی محەمەدی بەهۆی پیری و نەخۆشی شەکرە و زەخت، لە ماوەی  ئەو ٣ ساڵەدا دوو جار تووشی جەڵتە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە