نەخشین ئەحمەدی دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرا

نەخشین ئەحمەدی ناسراو بە شلێر هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای تەواوبوونی سزای ٣ مانگ بەندکرانەکەی لە

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٦:١٥

 

هەنگاو: پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

نەخشین ئەحمەدی ناسراو بە شلێر هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای تەواوبوونی سزای ٣ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

نەخشین ئەحمەدی خەڵکی گوندی "قزڵقۆپی" سەر بە شاری مەهاباد ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو دوای سێ حەفتە لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

ناوبراو دواجار مانگی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بە جۆرێک کە ماوەی دەستبەسەرکرانەکەشی هەژمار بکرێت.

نەخشین ئەحمەدی کە دایکی دوو منداڵە نەخۆشی هەیە و دەبوو مانگی خاکەلێوە شیمی دەرمانی بۆ بکرێت، بەڵام لەو کاتەوە دەستبەسەر کرا هەتا ڕۆژی ئازادی نەک هەر ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکان نەکراوە بەڵکوو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانیشی بێبەش کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە