نەغەدە _ منداڵێک بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: منداڵێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە بە هۆیکوتانی دەرزیەکی هەڵە لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٣٧

 

هەنگاو: منداڵێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە  بە هۆیکوتانی دەرزیەکی هەڵە لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنجشەممە (١٢ ڕێبەندان، ١ی فوریە)، منداڵێكی تەمەن ٢ ساڵ بە ناوی (عەلی حەسەن پوور) بە هۆی کوتانی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەست دا.

بەرپرسی نەخۆشخانەی نەغەدە ئەم هەواڵەی ڕەد کردووە بەڵام بنەماڵەی ئەم منداڵە سوورن لەسەر ئەوەی منداڵەکەیان بە هۆی کوتانی هەڵەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین هاوڵاتی کورد لە نەخۆشخانەکانی کوردستان بە هۆی کەمتەرخەمی کادیرانی دەرمانی نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەست دەدەن و تائێستا بەدواداچوونەکان هیچ کاریگەری لەسەر ئەم کێشەیە نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە