هاجەر سەعیدی چالاکی مافەکانی ژنان لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێکی مافەکانی ژنان و دەستبەسەریان کرد.

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٤٥


هەنگاو: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێکی مافەکانی ژنان و دەستبەسەریان کرد.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠( ٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، ‌هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ههەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی و بواری مافەکانی ژنان بە ناوی " هاجەر سەعیدی" و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاجەر سەعیدی پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی روون نەبۆتەوە.


هاجەر سەعیدی لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی کرێکاریشدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە