هادی عەلی محەمەدپوور بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا

هه‌نگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی بەغی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٧ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:٣٣

 

هه‌نگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی بەغی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هادی عەلی محەمەدپوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دەوای تێپەڕاندنی ٣ مانگ لە ماوەی ١٤ مانگ بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

 هادی عەلی محەمەدپوور خەڵکی گوندی “سونەتە”ی شاری سەقزە و ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) و پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “بەغی” سزای ١٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو سزایە لەلایەن لقی ٢٦ی دیوانی بەرزی وڵاتەوە وەک خۆی پشڕاستکرایەوە.

 هادی عەلی محەمەدپوور دواجار ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی گوازرایەوە کە هەنگاو دوای سێ حەوتوو هەواڵەکەی میدیایی کردبوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە