هاووڵاتییەک لە بەندیخانەیەکی لوڕستان لەسێدارە درا

هەنگاو: مانگی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست لە سێدارە دراوە.

١٨ خەرمانان ٢٧١٩، ١٨:٢٧

 

هەنگاو: مانگی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست لە سێدارە دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی ”تورەنج فەیزی“ لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

تورەنج فەیزی تەمەن ٣٧ ساڵ بووە و ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە و سەڕەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بە سەر لە سێدارەدانی ئەو کەسەدا، میدیا حکوومەتییەکان ئەو هەواڵەیان بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە