هاووڵاتییەک لە پیرانشار دەستبەسەر کرا و ٤ بەندکراو لە سنە ئازاد کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی ئەم دواییانەی لاوانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیرانەوە، لاوێکی پیرانشاری دەستبەسەر

٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٤٩

 

هەنگاو:  لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی ئەم دواییانەی لاوانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیرانەوە، لاوێکی خەڵکی شنۆ لە پیرانشار دەستبەسەر کرا و هاوکات ٤ بەندکراوی سنە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٢٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”سیروان شویەندە“  خەڵکی گوندی شیناوێ  و هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆیان بە ناوی  "سلێمان ریزە" دەستبەسەر کردووە کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سڵێمان ژن برای سیروان بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

هاوکات هەر یەک لە  هێمن محەمەدیان، یادگار جەعفەری ، یاسین کەریمی و پوریا ناسری کە چەند ڕۆژ پێش لە سنە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە