هاووڵاتییەکی بۆکانی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٣:١٠

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٦ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، یووسف مەحموودی چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان  بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندووە.

یووسێف مەحموودی ڕۆژی سێشەممە (١٢ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ٣ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هاوڕێ لەگەل سێ چالاکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەنوەر عەرەب، عەبدوڵڵا شەریفی و عارف رەسووڵ زادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ هەتا ٥٠٠ میلیۆن مەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

دادکای تاوانەکانی ٢ی بۆکان مانگی ڕەبزەری ئەمساڵ ئەو چوار کەسەی بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“ محاکمە کرد و لە ئەنجامدا عەبدوڵڵا شەریفی حوکمی ٣ مانگ و یووسێف مەحموودیش حوکمی دوو مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

دادگا هەتا ئێستا حوکمی ئەنوەر عەرەب و عارف ڕەسووڵ زادەی ڕانەگەیاندووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە