هاووڵاتییەکی بۆکانی بە بارمتە لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە سێ مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٢ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:٥٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە سێ مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١ی سێپتامبری ٢٠٢١)، کامبیز حاجی باپیری چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان دوای نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

کامبیز حاجی باپیری ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٣ی مەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرایەوە.

ناوبراو دوای دوو حەوتوو لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری لەگەڵ گرووپە سەلەفییەکان تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە